جێگری وەزیری نەوتی ئێران: رێژەی بەرھەمی نەوتیمان زیاتر بووە
"بەردەوام دەبین تا دەگاتە 4 ملیۆن بەرمیل"

K24 - ھەولێر:
جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران رایگه‌یاند، به‌رهه‌می رۆژانه‌یان زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیل دەبێت و به‌رده‌وامیش ده‌بن له زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتیان تا ده‌گاته 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.
روكنه‌دین جه‌وادی، جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران بە ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگەیاندووە: "به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران لە رۆژێكدا گه‌یشتۆته سه‌رووی 3 ملیۆن و500 ھەزار به‌رمیل نه‌وت، به‌رده‌وامیش ده‌بین له زیاد كردنی به‌رهه‌می نه‌وتیمان تا دەگاتە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا".
جێگری وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "به‌رهه‌می گازیشمان زیادی كردووه، بە رێژەی لە 10% زیادی كردووە".
ئه‌وه له كاتێكدایه كه بڕیاره ئەمڕۆ وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت له دۆحه كۆببنه‌وه بۆ دانانی سنوورێك بۆ خستنه بازاری نه‌وت، به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له بازاره‌كاندا، بەڵام وه‌زیری نه‌وتی ئێران به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ناكات و رووسیاش پێیوایە، به‌بێ ئێرانیش كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌زگا ئابوورییه‌كانی جیهانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت نرخی نه‌وت ده‌گاته سه‌رووی په‌نجا دۆلار‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت بۆ ژێر 35 دۆلار.