نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه
نه‌وتی برێنت 45 دۆلاری تێپه‌ڕاند
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه و له ئێستاشدا ، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا، 45 دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
به‌هۆی خستنه‌ڕووی داتاكانی ئه‌مه‌ریكا، له باره‌ی ئه‌مباركراوی نه‌وت له‌و وڵاته‌دا، نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، كه له ئێستادا رێژه‌ی ئه‌مباركردنی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه.
له ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 45.58 دۆلاره و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ئه‌مه‌ریكیش 42.50 دۆلاره.
دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كرێكاره مانگرتووه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتییه كوه‌یتییان، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا دابه‌زی، به‌ڵام له ئێستادا جارێكی دیكه، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتن له رووسیا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه.