سعوودیه له وڵاتێكی قه‌رزده‌ره‌وه ده‌بێته وڵاتێكی قه‌رزدار
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بووه له‌ماوه‌ی رابردوو

K24 - هه‌ولێر:
دابه‌زینی نرخی نه‌وت، زیانی ئابووری گه‌وره‌ی به وڵاتانی به‌رهه‌مهێن و هه‌نارده‌كاری نه‌وت گه‌یاندووه، به‌شێك له وڵاتانیش تووشی قه‌یرانی دارایی و وه‌رگرتنی قه‌رز كردووه.
عه‌ره‌بستانی سعودیه، رۆژانه زیاتر له 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت و لەھەمانكاتدا وڵاتێكی قه‌رزبه‌خش بووه، كەچی له ئێستادا به دوای قه‌رزدا ده‌گه‌ڕێت.
سعوودیه یه‌كه‌مین وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له رێكخراوی ئۆپیك و به‌رهه‌مه‌كه‌ی كاریگه‌ری راسته‌خۆی له بازاره‌كانی جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام ماوه‌ی زیاتر له 18 مانگه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی زێڕی ره‌ش، تووشی قه‌یرانی دارایی بووه، چونكه ئه‌و وڵاته 96% داهاته‌كه‌ی پشت به فرۆشتنی نه‌وت ده‌به‌ستێت.
پشتبه‌ستنی سعودیا به‌كه‌رتی نه‌وت، دۆخی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ی شلۆق كردووه‌و بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژوودا بڕی 98 ملیار دۆلار كورتهێنانی هه‌بوو له بودجه‌ی ساڵی 2015دا.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی سی ئێن بی سی ئه‌مه‌ریكی، له‌كۆتاییه‌كانی 2014 وه تا ئێستا ده‌ستكاری بڕی 150 ملیار دۆلار یه‌ده‌گی دارایی كردووه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌مساڵیش بڕی كورتهێنانی بگاته 19%.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه دژواره ئابووریه‌ی كه تێی كه‌وتووه، حكوومه‌تی سعودیه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو رایگه‌یاند، له‌سه‌دا 5 پشكی كۆمپانیای ئارامكۆ ده‌فرۆشێت، كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتییه.
له‌دوایین پێشهاتی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ش، له ئێستادا سعودیه له‌هه‌وڵی ئه‌وه دایه نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار له‌بانكه ئاسیاییه‌كان قه‌رز بكات، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1991، ببێته وڵاتێكی قه‌رزدار 1991، كاتێك له‌سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می كه‌نداودا بڕی ملیارێك دۆلاری قه‌رز كردبوو، ئابووریناسانیش پێیانوایه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه، سعودیه له وڵاتێكی قه‌رزده‌ره‌وه، ده‌بێته وڵاتێكی قه‌رزدار.