نرخی نەوت له ههڵكشاندایه
نەوتی برێنت 57 سەنت بەرزبۆوەو نهوتی خاوی ئهمهریكیش 62 سهنت
K24 - ههولێر:
نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو بۆ 45 دۆلارو 10 سەنت بەرزبۆوە، ئەمەش ھاوكاتە لەگەڵ بەرزبووەنەوەی ورەی وەبەرھێنەرەكان.
لەئاڵوگۆڕەكانی ئەمڕۆی بازاڕی نەوت ، نرخی نەوتی برێنت 57 سەنت بەرزبۆوەو یەك بەرمیل نەوت گەیشتە 45 دۆلارو 10 سەنت ، ھەروەھا نرخی نەوتی ئەمریكاش 62 سەنت ھەڵكشا و یەك بەرمیل نەوت بە 43 دۆلارو 80 مامەڵەی پێوە كرا.
ئاژانسەكانی وزە ئاماژە بەوەدەكەن ، بەھۆی بەرزبوونەوەی داواكاری وەبەرھێنەكانی جیھانی لەسەر نەوت ، وایكرد نرخی نەوت بەرزبوونەوە زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و جارێكی دیكە بازاڕی نەوت بوژاندنەوە بەخۆیەوە ببینێت.
لەسەرەتای ئەم ھەفتەیه نرخی نەوت بەرێژەی لەسەدا 4.5 بەرزبۆوەو نرخی یەك بەرمیل نەوت گەیشتە سەرووی 46 دۆلار.