رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی هۆكاری شكستهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك ئاشكرا ده‌كات
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به جێگیركردنی به‌رهه‌می نه‌وت

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "فاینانشه‌ڵ تایمز"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، هۆكاری شكستهێنانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك بووه‌و به‌چه‌ند كاتژمێرێك پێش كۆبوونه‌وه‌كه به عه‌لی نعێمی وه‌زیری نه‌وتی سعودیای راگه‌یاندووه، گوێ بهنزمبوونهوهی نرخ نه‌دات و به‌رهه‌م كه‌منه‌كاته‌وه.
شكستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو له‌سه‌ر نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به‌ڵام لێكدانه‌وی جیاوازی بۆ كرا، به‌شێك له ئابووریناسان ئۆباڵی شكستی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئێران، كه سووره له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی، سعوودیه‌ش په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ درێژكراوه، به‌وه‌ی ئاماده‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م نییه.
رۆژنامه‌ی به‌ریتانییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادا بوو، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت جێگیر بكرێت، به‌ڵام به‌چه‌ند كاتژمێرێك پێش كۆبوونه‌وه‌كه، محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ته‌مه‌ن 30 ساڵان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به شاندی حكوومه‌تی سعوودیه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه سعوودیه، به‌ڵام شانده‌كه بێ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر جێگیركردنی به‌رهه‌می نه‌وتی بده‌ن، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، داواشی له نعێمی كردووه هیچ رێكه‌وتننامه‌یه‌ك واژوو نه‌كات، ئه‌گه‌ر ئێرانی تێدا نه‌بێت و گوتوویه‌تی: "پێویسته ئێرانیش به‌رهه‌می خۆی سنووردار بكات"، ئه‌مه‌ش وایكردووه كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت و دۆخی بازاڕی جیهانی نه‌وت، به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت، به ئومێده‌وه چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان ده‌كرد.