بە دروشمی چۆنیەتی رزگاربوون لە قەیرانی دارایی كۆنفرانسێك بەڕێوەچوو
"لاوازترین خاڵ ئەوەیە كە سەرجەم دەسەڵاتەكان و سەرجەم پرۆسەكانی فرۆشتن و دانووستاندن لەگەڵ حكومەت و كۆمپانیاكان ھەمووی لە یەك بازنە كۆبوونەتەوە".
K24 – ھەولێر:
كۆنفرانسێكی ئه‌كادیمی تایبه‌ت به چۆنیه‌تی رزگاربوون له قه‌یرانه‌كان له شاری هه‌ولێر بەڕێوەیوەچو و چه‌ندین پرۆژه له لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا و مامۆستایانی زانكۆ پێشكه‌ش كران، ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م كۆنفرانسه زانستییه ئه‌وه‌یه ، گشت پێشنیازه‌كان بخرێته به‌رده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
دكتۆر. هاورێ مه‌نسوور به‌گ، شاره‌زا له كاروباری وزه گوتی: "لاوازترین خاڵ ئەوەیە كە سەرجەم دەسەڵاتەكان و سەرجەم پرۆسەكانی فرۆشتن و دانووستاندن لەگەڵ حكومەت و كۆمپانیاكان ھەمووی لە یەك بازنە كۆبوونەتەوە".
هۆشمه‌ند ره‌فیق، مامۆستای زانكۆ دەڵێت: "پێویستە سامانی سەر زەوی وەك سامانی ژێر زەوی سودی لێ ببینرێت، تا حكومەت بە ئاسانی داھاتی نێوخۆی دابین بكات، ھەناردەی دەرەوەی بكات، پێویستە پەرە بە كەرتی بەرھەمھێن بدرێت وەك كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ".
ئاراس قادرخۆشناو، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری و ستراتیجی كوردستان گوتی: "دەبێت لە شتی بچووك دەست پێبكەین چونكە دەسكەوتە گەورەكان لە شتە بچووكەكان كۆدەكرێنەوە، ئەمڕۆ بەو شێوازە شەتەكانمان خستەڕوو، بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە".
ئه‌م كۆنفرانسه ئامانجی سه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، ببێته خاوه‌نی چه‌ندین پرۆژه‌ی زانستی له بواری سیاسی، ئاینی، ئابووریی، كارگێری، كۆمه‌ڵایەتی، تا بتوانن وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ببنه كلیلێك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كان.