بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی شاره‌زایان داوای رێوشوێنی زانستی ده‌كه‌ن
شه‌ری داعش و هاتنی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره، به بۆچوونی ئابووریناسان قه‌یرانێكی گشتی دروستكرد، به‌ڵام ته‌شنه‌كردنی قه‌یرانه‌كان ده‌به‌ستنه‌وه به هه‌بوونی كه‌م و كورتی له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان.
K24 – ھەولێر:
توێژه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ به پرۆژه ده‌یانه‌وێ هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ رزگاربوون له قه‌یرانی دارایی، له دووه‌م رۆژی ئه‌و كۆنفرانسه زانستییه‌ی كه به دروشمی چۆنێتی رزگاربوون له قه‌یرانی دارایی كرایه‌وه، چه‌ندین پرۆژه له ھەموو بواره‌كاندا پێشكه‌شكران و وه‌ك توێژەران خۆیان ده‌ڵێن ئامانجیان دانانی ریوشوێنی زانستییه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان.
ساقی بارزانی، مامۆستای زانكۆ دەڵێت: "لە 70% بۆ مووچە خۆران دابینكراوە، لە دوای حكوومەتی ئەلیكترۆنی دەتوانیت كەمی بكەیتەوە بۆ 15% ئەمەش دەتوانێت بارگرانییەكی زۆر لە سەرشانی حكوومەت ھەڵدەگرێت".
عه‌بدولره‌حمان سەدیق، نووسه‌ر و توێژه‌ر گوتی: "حكوومەتی وڵاتانی دیكە لە پێشبڕكێ دان بۆ گوێگرتن، لەم جۆرە سمینارانە، بەڵام ئەوەی من بەڕاستی دەیبینم، لەم جۆرە سیمینارانە پێشنیار دەكرێت بۆ چاككردنی، حكوومەت، بەڵام من لێرە نوێنەری حكوومەت نابینم، ئێمە قسەكانمان بۆ خۆمان دەكەین".
شه‌ری داعش و هاتنی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره، به بۆچوونی ئابووریناسان قه‌یرانێكی گشتی دروستكرد، به‌ڵام ته‌شنه‌كردنی قه‌یرانه‌كان ده‌به‌ستنه‌وه به هه‌بوونی كه‌م و كورتی له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان.