دێلی ئالی به باشترین یاریزانی لاوی پرێمه‌ر لیگ هه‌ڵبژێردرا

له مه‌راسیمی دیاری كردنی باشترینه‌كانی پرێمه‌رلیگ بۆ وه‌رزی (2015 ـ 2016)، دێلی ئالی، یاریزانی لاوی یانه‌ی تۆتنهام هۆتسبیر به باشترین یاریزانی لاوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرا و به پێش هه‌ریه‌ك له فلیپ كۆتینهۆی یاریزانی لیڤه‌رپوول و دیمیتری پایتی ناوه‌ڕاستكاری وێستهام كه‌وته‌وه.
دێلی ئالی 21 ساڵان له‌گه‌ڵ تۆتنهام توانیویه‌تی 10 گۆڵ تۆمار بكات و 9 گۆڵیشی دروست كردووه.