كۆمپانی موژده‌ی خۆشی به هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌دات
له ڕكابه‌ره‌كانیان ناترسن

كاپتنی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له پرێس كۆنفرانسێكدا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌توانین له یانه‌ی ریال مه‌درید ببنه‌وه.
ڤینسینت كۆمپانی، به‌گریكار و كاپتنی به‌لجیكایی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌ڵێت: زۆر دڵخۆشم له چامپیۆنز لیگ له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید یاریی ده‌كه‌ین، چونكه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وان شتێكی زۆر نایابه، به‌تایبه‌تی له قۆناخێكی واهه‌ستیار و گه‌روه‌دا.
كۆمپانی ده‌شڵێت: هه‌ركاتێك ڕووبه‌ڕووی بارسێلۆنا و ڕیال ده‌بینه‌وه پرسیارمان لێ ده‌كرێت له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا مێسی یان كریستیانۆ باشتره، من زۆر باوه‌ڕم به‌م جۆره پرسیارانه نییه، چونكه تۆپی پێ به كۆمه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌و یاریزانه گوتیشی: دڵخۆشم دوای ئه‌م پێكانه بۆ یارییه‌كی چاره‌نووسسازی وه‌ك ئه‌مڕۆ گه‌ڕاومه‌ته‌وه، ئێستا به‌ڕێژه‌ی 100% ئاماده‌م و هیچ كێشه‌یه‌كم نییه.
له كۆتاییدا كۆمپانی ده‌ڵێت: ئه‌م یارییه بۆ ئێمه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و یاریكردنیش له‌م قۆناخه وه‌ك بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه وایه و ده‌شتوانیت له ریال مه‌درید ببه‌ینه‌وه، چونكه ئێستا ئاستی تیپه‌كه‌مان له به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌كردندایه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له كات 21:45 خوله‌ك له یاریی چوونی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا بكات.