ئه‌م قسانه‌ی ماڕادۆنا میدیاكانی جیهانی سه‌ر قاڵ كرد
گاڵته به هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی، كۆنتی و ناوبژیوانانی ئیتاڵیا ده‌كات
.jpg)
دیێگۆ مارادۆنا له نوێترین لێدوانێكدا كه له میدیایه‌كی ئیسپانیادا بڵاو كرایه‌وه، كه یانه‌ی یوڤێنتۆس به پاڵپشتی ناوبژیوانان نازناوی خولی ئیتاڵیای بردۆته‌وه و گاڵته به هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی ده‌كات.
یوڤی یانه‌یه‌كی به‌هێزه، به‌ڵام خاوه‌نی ناوبژیوانی باشیشه
ماڕادۆنا، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئارجێنتینا له دیمانه‌یه‌كدا كه پوخته‌یه‌ك له قسه‌كانی له ماڵپه‌ری espnfcـی ئیسپانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه یانه‌ی یوڤێنتۆس به پاڵپشتی ناوبژیوانان نازناوی سكۆدیتۆی ئیتاڵیای برده‌وه، ده‌شڵێت: یوڤێنتۆس یانه‌یه‌كی به‌هێز و گه‌وره‌یه، به‌ڵام خاوه‌نی ناوبژیوانی ئیتاڵی باشیشه.
هیگواین بفرۆشن و هاری كه‌ین بكڕن
ماڕادۆنا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باس له دۆخی ناپۆلی ده‌كات و ده‌ڵێت: تاكه یانه كه ململانێی یوڤی ده‌كرد، ناپۆلی بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو هیگواینی ئه‌ستێره‌ی گۆڵكاری یانه‌كه‌یان له جیاتی یه‌ك یاریی بۆ 4 یاریی سڕ كرد و خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به یانه‌ی خانمه پیره‌كه گه‌یاند و كریانه پاڵه‌وان.
ماڕادۆنا داوا له یانه‌ی ناپۆلیش ده‌كات كه هیگواین بفرۆشێت و به‌و پاره‌یه‌ی كه له نرخی ئه‌و یاریزانه ده‌ستی ده‌كه‌وێت (هاری كه‌ین)ـی هێرشبه‌ری تۆتنهامی پێ بكڕێت، له‌مباره‌یه‌وه ماڕادۆنا ده‌ڵێت: هیگواین ئه‌م وه‌رزه 30 گۆڵی تۆمار كردووه و ئاستێكی نموونه‌یی پێشكه‌ش كردووه و زه‌حمه‌ته جارێكی دیكه ئه‌مه ڕووبداته‌وه.
گاڵته به تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
له میانه‌ی قسه‌كانیدا باسی له ئاستی وه‌رزشی وڵاته‌كه‌ی كرد و هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌ست ده‌كات تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و پاشكشه ده‌ڕوات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كاتێك سه‌یری جامی سووپه‌ر كلاسیكۆی ئارجێنتیام كرد كه له نێوان بۆكاجۆنیۆرز و ریڤه‌ر پله‌یت به‌ڕێوه چوو، شه‌رمم له‌خۆم كرده‌وه و وامزانی سه‌یری یارییه‌كی پله‌دوو ده‌كه‌م.
یه‌خه‌ی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ـیش ده‌گرێت
ماڕادۆنا له چوارچێوه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌مجاره هاته سه‌ر ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: شه‌رمه كه‌سێك هێشتا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بیت، كه‌چی ده‌ست له‌كار بكێشیته‌وه له پێناو گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسیی له‌نده‌نی.
ماڕادۆنای ته‌مه‌ن 55 ساڵ، پێشتر یاریی بۆ یانه‌ی ناپۆلی كردووه و دوو نازناوی ئیتاڵیا و جامێكی یۆرۆپا لیگیشی بۆ بردوونه‌ته‌وه. پیشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی بۆكاجۆنیۆرز، بارسێلۆنا و سێڤیا و نیوز ئۆڵد بۆیزی ئه‌مه‌ریكا كردووه.