"پێش كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رهه‌می رۆژانه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی به‌دره بۆ 65 هه‌زار به‌رمیل به‌رزده‌بێته‌وه"
"وه‌زاره‌تی نه‌وت مكووڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پلانه‌كانی زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وت و په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان جێبه‌جێ بكات"

K24 – هه‌ولێر
فه‌ییاز حه‌سه‌ن نیعمه بریكاری یه‌كه‌م له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: پێش كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رهه‌می رۆژانه‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتی به‌دره له پارێزگای واسیت له باشووری عێراق بۆ 65 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه.
فه‌ییاز حه‌سه‌ن نیعمه گوتی: "به گوێره‌ی ئه‌و پڕۆگرامه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه، وه‌زاره‌تی نه‌وت مكووڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پلانه‌كانی زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وت و په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان جێبه‌جێ بكات".
بریكاری یه‌كه‌می وه‌زاره‌تی نه‌وت زیاتر گوتی: "پێش كۆتایی ئه‌مساڵ رێژه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنراوی نه‌وت له كێڵگه‌ی به‌دره به‌رزده‌بێته‌وه تا ده‌گاته 65 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا".
باسى ئه‌وه‌شكرد: ساڵی داهاتوو زیاده‌ی بڕی 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ده‌خرێته سه‌ر به‌رهه‌می ئێستای كه هه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌مه سه‌ره‌ڕای به‌رهه‌مهێنانی 92 ملیۆن پێ سێجا پێوانه‌یی له گاز بۆ به‌كارخستنی وێستگه‌ی كاره‌بای زوبه‌یدییه له پارێزگای واسیت، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی زیاده‌ش به بڕی (730) ته‌ن له گازی شل.
لاى خۆیه‌وه عاسیم جیهاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گوتی: گرووپی كۆمپانیا هاوبه‌شه‌كان به سه‌رپه‌رشتی كارپێكه‌ری سه‌ره‌كیی (گازبڕۆم) پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌یان به ده‌ستهێناوه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز.
عاسیم جیهاد ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌مه سه‌ره‌ڕای راكێشانی هێڵی بۆڕی گواستنه‌وه‌ی گاز بۆ وێستگه‌ی كاره‌بای زوبه‌یدییه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق زیاتر گوتی: سه‌ره‌ڕی بارودۆخه جیولۆجییه ئاڵۆزه‌كان له كێڵگه، به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له بواری بیرلێدانهكان یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كات بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌كانی هه‌ڵكه‌ندن و بیر لێدان.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق
ئا: م.ح