پێشنیاری زیادكردنی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیال كراوه
ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان پلانی بۆ ئه‌م كاره داڕشتوووه

جیانی ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆریای باشوور پێشنیازی كرد جامی جیهانی فراوانتر بكرێت، هاوكات پێشنیازی یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان كۆریای باكوور و باشووری كرد.
ئینفانتینۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد له ئه‌گه‌ری فراوانكردنی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه بوار ده‌بێت پشكه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا له چوار هه‌ڵبژارده‌وه بۆ شه‌ش هه‌ڵبژارده زیاد بكرێت.
هه‌روه‌ها له باره‌ی نه‌هێشتنی ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ردوو كۆریای باكوور و باشوور پێشنیازی كرد هه‌ردوو وڵات یارییه‌كی دۆستانه ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رۆكی فیفا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد پێویسته هه‌موو جیهان له یاریگه‌ی تۆپی پێ كۆبكه‌ینه‌وه و ئاماده‌یی خۆشی بۆ هاوكارییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یاند.