به وێنه: دیاترین ئه‌و یاریزنانه‌ی له ئاواره‌بوون و په‌نابه‌رییه‌وه بوونه‌ته ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهان

له‌م ڕاپۆرته دیاترین ئه‌و یاریزنانه‌ی له ئاواره‌بوون و په‌نابه‌رییه‌وه كۆڵیان نه‌داوه و به‌سه‌ر زه‌حمه‌تی و ئازاره‌كانی ژیاندا زاڵ بوونه و بوونه‌ته ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهان، چیرۆكی ئه‌م یاریزانانه‌ش له میدیا ناسراوه‌كانی جیهانه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه كه چۆن له ئاواره‌یی و په‌نابه‌رییه‌وه بۆ خۆشترین ساته‌كانی ژیانیان په‌ڕیونه‌وه.

1ـ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ:
كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی سوێد و یانه‌ی پاریس سانجێرمانی ته‌مه‌ن 34 ساڵ كه به ڕه‌سه‌ن له باوكێكی بۆسنه‌یی و دایكێكی كرواتی له دایكبووه، ئه‌و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی نه‌هامه‌تی و جه‌نگی نێوان سڕبیا و بۆسنه و كێشه سیاسییه‌كانه‌وه خانه‌واده‌كه‌ی بۆ وڵاتی سوێد كۆچییان كردووه.

2ـ لوكا مودریچ:
ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره كرواتییه به‌هۆی هێز و كوده‌تای سووپای سڕبیاوه باپیری كوژراوه و له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا كه ئێستا ته‌مه‌نی 30 ساڵه تووشی ئاواره‌بوون و دووری وڵات بووه، به‌ڵام ئه‌ویش كۆڵی نه‌داوه و ئێستا كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا و یه‌كێكه له دیارترین یاریزانه‌كانی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا.

3ـ سه‌میر بیگۆڤیچ:
ئه‌و له دایكۆی شاری تریبینی وڵاتی بۆسنه و هێرزیگۆڤینا، ژیانی پیشگه‌ری و وه‌رزشی ئه‌و له 2005 له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتسمۆس ده‌ستی پێكرد، پاشان په‌یوه‌ندی به یانه‌كانی بۆرنمۆس، ستۆك سیتی كرد، ئه‌و گۆڵپارێزه ته‌مه‌ن 28 ساڵه ئێستا له یانه‌ی چێڵسیی له‌نده‌نی یاریی ده‌كات.

4ـ ئیدین دزیكۆ:
كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی بۆسنه، له ته‌مه‌نێكی زوو ده‌ستی به یاریكردن كرد، ئه‌و ته‌مه‌نی 10 ساڵ بوو كاتێك بانگهێشتی تیپی په‌چكه‌شێرانی یانه‌ی گالینزنیچار سارڤیۆ كرا، پاشان له ته‌مه‌نی 18 ساڵی به‌ره‌و شیشان رۆیشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی (ئۆڤ كی تبلیس) كرد، پاشان له بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ داخوازی كرا، ئێستا به‌شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی رۆما گواستراوه‌ته‌وه.
.jpg)
5ـ كریستیان بێنتیكه:
ئه‌م هێرشبه‌ره ناسراوه‌ی ئێستای یانه‌ی لیڤه‌رپوول و هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكاش زۆر ناخۆشی و ده‌رده‌سه‌ری بینیوه، ئه‌و ته‌مه‌نی دوو ساڵ بوو كاتێك خانه‌واده‌كه‌ی به‌هۆی ئازار و ترس و تۆقاندنێكی زۆره‌وه وڵاتی كۆنگۆیان جێهێشت و به‌ره‌و وڵاتی به‌لجیكا كۆچیان كرد، ئه‌و له ئاواره‌یی و په‌نابه‌رییه‌وه ره‌گه‌زنامه‌ی به‌لجیكای وه‌رگرت و پاشان بۆ ریزه‌كانی ئه‌ستۆن ڤیلا گواسترایه‌وه دواتر په‌ڵكیشی یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد له لیڤه‌رپوول كرا.

6ـ شیردان خه‌یره‌دین شاكیری:
ئه‌م یاریزانه له ساڵی 1991 له كۆسۆڤۆ له دایك بووه، دواتر خانه‌واده‌ی ئه‌م یاریزانه خۆیان له گرژی و ئاڵۆزی حوكمڕانی وڵاته‌كه‌یان ڕزگار كرد و زۆر زه‌حمه‌تیان بینی تا گه‌یشتنه وڵاتی سویسرا، دواتر ئه‌ستێره‌ی به‌ختی شاكیری دره‌وشایه‌وه، سه‌ره‌تا له یانه‌ی بازلی سویسرا ده‌ستی پێكرد، دواتر بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه و دواتر بووه ئامانجی یانه‌ی ئینته‌ر میلان و ئێستایش له پرێمه‌ر لیگ یاریی بۆ یانه‌ی ستۆك سیتی ده‌كات.

7ـ ڤیكتۆر مۆسیس:
ڤیكتۆری ته‌مه‌ن 25 ساڵان، دایك و باوكی ئه‌م یاریزانه قه‌شه‌یه‌كی كاسۆلۆكی رۆمانین له وڵاتی نێجیریا. ڤیكتۆر ته‌مه‌نی 11 ساڵ بوو كاتێك دایك و باوكی كوژران، پاشان به‌ره‌و له‌نده‌ن كۆچی كرد و له ماڵی خاڵی نیشته‌جێ بوو.
دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی كردووه، له 2012 به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه بۆ ریزه‌كانی چێڵسی گواسترایه‌وه، پاشان به‌شێوه‌ی خواستن یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و ستۆك سیتی تاقی كرده‌وه، ئێستاش هه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی وێستهام ده‌كات.

8ـ گراینت شاكا:
ئه‌م یاریزانه ئێستا كاپتن و سه‌ركرده‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سویسرایه، ئه‌و به‌رگه‌ی ناڕه‌حه‌تیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی نه‌گرت كه ئه‌لبانیایه بۆیه وڵاته‌كه‌ی جێهێشت. دواتر ئه‌م یاریزانه هه‌موو ئه‌م بارودۆخانه‌ی تێپه‌ڕاند و له یانه‌كانی بورسیا مونشنگلادباخ و یانه‌ی بازلی سویسرا بینرا.

9ـ نێڤین سۆبۆتیچ:
ئه‌م به‌رگریكاره ته‌مه‌ن 27 ساڵه، ئێستا یه‌كێكه له دیارترین یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی بۆسنه و یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا، ئه‌ویش به‌هۆی ئاڵۆزی و كێشه‌ی سیاسی نێوان سڕبیا و بۆسنه و یوگسلاڤیای پێشوو تاڵی و نه‌هامه‌تییه‌كی زۆری چه‌شتووه.

10ـ ئیبراهیم حوسێن:
ئه‌و وه‌رزشكاره په‌نابه‌ره عه‌ره‌به‌یه، كه به‌هۆی شه‌ڕ و كوشتاره‌وه وڵاتی سووریای جێهێشتووه و له كه‌مپێكی وڵاتی یۆنان گیرساوه‌ته‌وه.
ئیبراهیم ته‌مه‌نی 27 ساڵه و مه‌ڵه‌وانزانێكی ناسراوی ئاسیا و پێشتریش یاریزانی باسكه‌ی و یاری جۆدۆ بووه، ئه‌و وه‌ك په‌نابه‌رێكی سووری هه‌ڵبژێردرا بۆ هه‌ڵگرتنی مه‌شخه‌ڵی ئۆلمپیادی ریۆ دی جانیێرۆ كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ئیبراهیم سه‌ره‌تا مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ی له كه‌مپی ئاواره‌كانی سووریا له یۆنان به‌رز كرده‌وه، ئێستایش بۆته یه‌كێك له ناسراوترین وه‌رزشكاره‌كانی جیهان.