نه‌وت 48 دۆلاری تێپه‌ڕاند
بۆ شه‌شه‌م جار له‌سه‌ر یه‌ك نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
بۆ شه‌شه‌م جار له دوای یه‌ك، نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و له ئێستاش یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت، 48 دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
له ئێستاشدا له بازاڕه‌كانی جیهان، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو 70 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه و 46.03 دۆلاره و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنتیش 96 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه و له 48.14 دۆلاره.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015ه‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، كه‌مترین ئاستی تۆمار كرد و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ 27 دۆلار دابه‌زی.
به گوێره‌ی داتا بڵاوكراوه‌كانی یه‌كه‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو بۆ حه‌وته‌مین هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك، كه‌متر بووه‌ته‌وه، كه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا، نزیكه‌ی 300 هه‌زار به‌رمیل، كه‌میكردووه.