"3 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆنم زه‌وی به گه‌نم چێندراوه"
"وه‌كوو وه‌زاره‌ت بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه به‌روبوومه ستراتیژییه‌كانی دیكه‌ش بێته پاڵ ئه‌مه(گه‌نم)"

K24 – هه‌ولێر
3 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆنم زه‌وی له هه‌رێمی كوردستان به گه‌نم چاندراوه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریش ده‌ڵێت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه به‌روبوومه ستراتیژییه‌كانی دیكه‌ش بێته پاڵ ئه‌مه(گه‌نم).
دكتۆر ئەنوەر عومه‌ر گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری هه‌رێم بۆ كوردستان24 گوتی: "3 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆنم چاندراوه(مه‌به‌ستییه‌تی به گه‌نم چاندراوه)".
گوتیشی: "پێشبینیی ده‌كه‌ین ملیۆنێك و 200 هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌ممان هه‌بێت ئه‌مساڵ"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "گه‌یشتینیه ئه‌و ئاسته‌ی كه له خۆبژێوی زیاتر بووه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم زیاتر گوتی: "وه‌كوو وه‌زاره‌ت بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه به‌روبوومه ستراتیژییه‌كانی دیكه‌ش بێته پاڵ ئه‌مه(گه‌نم)".
ئاماژه‌ی به چه‌ند به‌روبوومێك كرد كه وه‌كوو دانه‌وێڵه حیساب ده‌كرێن و گوتی: "زه‌وی بۆ ته‌رخان بكه‌ین و پاڵپشتی جووتیاران بكه‌ین، هاندانیان بۆ بكه‌ین و بازاڕیان بۆ بدۆزینه‌وه كه ئه‌م به‌روبوومانه‌ش پێش بخه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دكتۆر سامی محه‌ممه‌د رمین پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر و مامۆستای زانكۆ بۆ كوردستان24 گوتی: "ئێستا حالی حازر ئه‌و شته‌ی كه به ده‌ستمانه‌وه‌یه گه‌نمه".
دكتۆر سامی محه‌ممه‌د رمین گوتیشی: گه‌نمه‌كه "ئه‌توانین به‌و بارانه‌ی كه هه‌مانه(ده‌بارێت) بچێنین".
ئه‌وه‌شی گوت: "هه‌رچه‌نده له ناوچه‌ی مه‌خموور ئه‌و ناوچانه‌ش پێویستیمان به ئاودێریی هه‌یه، له‌سه‌ره‌وه(ناوچه‌كانی سه‌ره‌وه) پێویستیمان به ئاودیریی نییه".
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ زیاتر گوتی: "به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌نم بچێنین ئه‌بێ بێنێرین بۆ به‌غدا سایلۆكان عاید به به‌غدایه، دیسان ئه‌توانن زه‌ختێكی سیاسیی-ئیقتیسادیی بكه‌نه سه‌رمان".
په‌یامنێر: دیاری شێخه