رووسیا به‌رهه‌می نه‌وتی خۆیی كه‌مكرده‌وه
سعوودییه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
رووسیا ئاستی بەرھەمھێنانی لە سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، ده‌ستی به كەمكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی كردووه و رۆژانە 10 ملیۆن و 860 ھەزار بەرمیل نەوت به‌رهه‌مده‌هێنێت.
ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیتەرز" لەسەرچاوەیەكی وه‌زارەتی وزەی رووسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاستی بەرھه‌مھێنانی نەوت، بەبەراورد بە مانگی رابردوو، رۆژانە 50 ھەزار بەرمیل نەوت كەمیكردوە.
سەرچاوەكەی وزەی رووسیا ئاماژەی بەوەشكردووه، لەسەرەتای ئەمساڵەوە پلانمان وابوو، ئاستی بەرھەمی نەوتیان لە 10 ملیۆن و 900 ھەزار بەرمیل رۆژانە، بۆ زیاتر لە 11 ملیۆن بەرمیل نەوت بەزبكەنەوە، بەڵام بارودۆخی ئێستا بازاڕی نەوت و كۆبوونەوەكانی ئەم دواییانە وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت وایكرد ئاستی نەوتی دابه‌زێت.
بۆ جێگیركردنی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، وڵاتانی نەوتفرۆش، كەمكردنەوەی رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت بەپێویست دەزانن و ھەوڵەكانیش بەردوامن.