دایكی ئه‌و شوێنه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ ژیانی كریستیانۆی تێدا به‌ كۆتا دێت

دایكی كریستیانۆ له‌ باره‌ی چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ زانیاریی ده‌دركێنێت

دۆلۆریۆس ئەفێرۆی دایکی رۆناڵدۆ لەبارەی چارەنووسی کوڕەکەیەوە لەو کتێبەی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت رۆناڵدۆ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دڵخۆشە و دەیەوێت هەر لە ریال مەدرید کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت، هەروەها دایکی کریس لەبارەی ژیانی تایبەتی کوڕەکەیەوە نووسیویەتی رۆناڵدۆ بەهیچ شێوەیەک نایەوێت ببێتە خاوەنی منداڵێکی دیکە، کە ئێستا باوکی جۆنیۆری کوڕییەتی.

لەلایکی دیکەوە گەرچی رۆناڵدۆ بەشێوەیەکی سەرەتایی دەستی بە راکردن و راهێنان کردووەتەوە، یەکێک لە دەستەی پزیشکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ پێیوایە کریس ١٨ بۆ ٢١رۆژی پێویستە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە یاریکردن بکاتەوە و لە پێکانەکەی چاکبێتەوە.

Fly Erbil Advertisment