به ڤیدیۆ.. گواردیۆلا به سه‌رسامییه‌وه باس له یاریزانێكی كورد ده‌كات
گواردیۆلا به‌رده‌وام حه‌ز به سه‌یركردنی یاریی ئه‌م یاریزانه كورده ده‌كات

راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا باس له ڕۆڵی كاریگه‌ری یاریزانێكی كورد ده‌كات و كه له بۆندز لیگای ئه‌ڵمانیا یاریی ده‌كات.
محموود داود، یاریزانێكی كوردی رۆژئاوای سووریا و له یانه‌ی بورسیا مونشنگلادباخ یاریی ده‌كات كه ئه‌مڕۆ ئه‌م یانه‌یه ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا ده‌بێته‌وه.
پێپ گواردیۆلا له پرێس كۆنفرانسێكدا به‌ر له ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان، ده‌ڵێت: داود یاریزانێكی نایابه و به‌رده‌وام من حه‌زده‌كه‌م سه‌یری یاریكردنی بكه‌م.
له باره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنز لیگ گوتی: هێشتا نه‌مردووم، كه‌واته هێشتا بایرن میونشن له چامپۆنزلیگ ماوه و ئاتلێتیكۆ مه‌دریدیش نه‌گه‌یشتووه‌ته فیناڵ، ئه‌گه‌ر ئاتلێتیكۆ سه‌ركه‌وت ئه‌وا مافی خۆتانه بمكوژن، به‌ڵام هێشتا من فیشه‌كێكم ماوه و نهمتهقاندووه.
مه‌حموود داود یاریزانێكی كوردی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له دایكبووی شاری عاموودێی رۆژئاوای كوردستانه و خانه‌واده‌ی ئه‌و یاریزانه ساڵانێكی زۆره سووریایان جێهێشتووه، ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره كورده‌ش ئه‌م وه‌رزه له بۆندزلیگا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه و سه‌رنجی زۆرێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپای ڕاكێشاوه، له چامپیۆنسلیگی ئه‌م ورهزهیش له هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌شداریی كرد، له دوای یاریییهكهیش له لایه‌ن (ئه‌ندری سوبێرت)ـی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یه‌وه ستایش كرا.