شه‌ش ئه‌ستێره‌ ئه‌گه‌ر یاریزان نه‌بان، ئێستا به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه‌ ده‌مردن یان زیندانی ده‌كران

له‌ ڕاپۆرتێكی وێنه‌ییدا چیرۆكی 7 یاریزانی ناسراوی ئێستای یانه‌ گه‌وره‌كانی جیهانتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ له‌ منداڵیدا ژیانێكی پڕ له‌ هه‌ژاری و ناخۆشیان تێپه‌ڕ كردووه‌، وه‌ك باس كراوه‌ ئه‌گه‌ر تۆپی پێ نه‌با ڕه‌نگه‌ به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه‌ مردبان، دووریش نه‌بوو به‌هۆی سه‌ركێشی و په‌نابردن بۆ كاری چه‌وت و هه‌ڵه‌وه‌ كوژرابان، یان بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ له‌ سووچێكی زیندا له‌ چاوه‌ڕوانی زه‌نگی لێدانی مه‌رگی خۆیاندا بان.

1ـ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ ـ یاریزانی ئارجێنتینایی مانچێسته‌ر سیتی

ئه‌م هێرشبه‌ره‌ تۆقێنه‌ره‌ی ئێستای جیهانی تۆپی پێ، ته‌نانه‌ت تا ته‌مه‌نی 15 ساڵیش به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه‌ پاره‌ی ژه‌مێكی خواردنی پێ نه‌بووه‌، زۆر به‌ ئه‌سته‌م شتێكی ده‌ستكه‌وته‌وه‌ تا ده‌رخواردی خانه‌واده‌كه‌ی بدات.

2ـ كارلۆس باكا ـ هێرشبه‌ری كۆلۆمبی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان

ئه‌م یاریزانه‌ ته‌واوی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری له‌سه‌ر رووباره‌كان و به‌ ڕاوكردنی ماسی به‌سه‌ر برد، به‌ڵام دواتر وه‌ك قه‌ناسێكی تۆپی پێ ناسراو ئێستایش چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ چاویان تێبڕیوه‌.

3ـ ئه‌نخیل دی ماریا ـ پاریس سانجێرمان

ئه‌م یاریزانه‌ ناسراوه‌ی ئارجێنتینا، پێش ئه‌وه‌ی ببێته‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆپی پێ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی خانه‌واده‌كه‌ی دابین بكات خه‌ڵوز و یارییه‌ ئاگرینه‌كانی فرۆشتووه‌.

4ـ ئاڵێكسیس سانچێز ـ هێرشبه‌ری چیللی یانه‌ی ئارسێناڵ

ئه‌م یاریزانه‌ به‌رله‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێ بناسرێت و خه‌ونه‌كه‌ی بێته‌ دی له‌ شووتنگه‌ی ئۆتۆمبێل كاری كردووه‌.

5ـ كواردادۆ ـ یاریزانی كۆلۆمبی یانه‌ی چێڵسی

ئه‌م هێرشبه‌ره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا ته‌مه‌نی 4 ساڵ بوو، كاتێك باوكی مرد، پێش ئه‌وه‌ی به‌هره‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه‌ و وه‌ك گه‌وهه‌رێكی تۆپی پێ ده‌ربكه‌وێت هه‌ژاری خه‌ریك بوو له‌ ناوی به‌رێت.

6ـ رۆناڵدینهۆ ـ یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی برازیل

ئه‌م یاریزانه‌ ناوه‌ڕاستكاره‌ی پێشووی بارسێلۆنا پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك یاریزانێكی ناسراوی تۆپی پێ بناسرێت له‌ ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشینی وڵاتی برازیل ژیاوه‌ و رووبه‌ڕووی زۆر نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری بۆته‌وه‌.

Fly Erbil Advertisment