پۆلیسی به‌ریتانیا به‌هۆی "الله اكبر" داوای لێبوردن ده‌كات
به وێنه و ڤیدیۆ ببینه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی شاری مانشسته‌ری به‌ریتانیا، به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "الله اكبر"، له كاتی مه‌شق و راهێنانی ده‌زگای دژه تیرۆر، له یه‌كێك مۆڵه‌كان، داوای لێبوردن ده‌كات.
گاری شیوان، یاريده‌ده‌ری سه‌رۆكی پۆلیسی مانشسته‌ری گوتی: "سیناریۆی ئه‌و مه‌شقه، هاوشێوه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه بووه كه رێكخراوی داعش ئه‌نجامیداون".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه هه‌ستمان كرد به كارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌بێته هۆی به یه‌ك به‌ستنه‌وه تیرۆر و ئیسلام، بۆیه داوای لێبوردن ده‌كه‌ین".
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "سكای نیوز"، پۆلیسی دژه تیرۆری به‌ریتانیا، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و مه‌شق و راهێنانه‌ی كردووه، مه‌به‌ستیش لێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشی تیرۆریستییه بۆ سه‌ر مۆڵ و شوێنه بازرگانییه‌كان.
پۆلیسی شاری مانشسته‌ر رووینكرده‌وه، نزیكه‌ی 800 خۆبه‌خش به‌شدارییان له‌و راهێنانه‌دا كردووه و له ساڵی رابردووه‌وه پلانی بۆ دانراوه، پێشتریش مه‌شق و راهێنانی له‌و جۆره، له گلاسكۆ و ئێسكس ئه‌نجامدراون.
لاى خۆیه‌وه، تۆنی لۆید، شاره‌داری مانشسته‌ر، راهێنانه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوو وه‌سفكرد و گوتی: "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه، بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق و راهێنانه‌كه‌یه، سه‌باره‌ت به گوتنه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی الله اكبر، له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی رۆڵی تیرۆریسته خۆكوژه‌كه ده‌بینێت".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)