عێراق نه‌وت گران ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای وه‌بازاڕخستنی نه‌وتی عێراقی, ناسراو به سۆمۆ رایگه‌یاند، مانگی داهاتوو نرخی نه‌وت بۆ بازاره‌كانی ئاسیا گران ده‌كات و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دۆلارێك و 10 سه‌نتی ده‌خاته سه‌ر, هاوكات بری 35 سه‌نت ده‌خاته سه‌ر نه‌وتی هه‌نارده‌كراو بۆ بازاره‌كانی ئه‌وروپا.
كۆمپانیای سۆمۆ رایگه‌یاندووه له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی داهاتووه‌وه نه‌وتی هه‌نارده كرا‌و بۆ بازاره‌كانی ئاسیا گران ده‌بێت، هاوكات نرخی خاوی سوكی به‌سره به‌بڕی 35 سه‌نت بۆ بازاره‌كانی ئه‌وروپا زیاد ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی نزیك بێته‌وه له نرخی نه‌وتی برێنت.
كۆمپانیای سۆمۆ به‌رپرسیاره له وهبازارخستنی نه‌وتی عێراق بۆ بازاره‌كانی جیهان و له ئێستادا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی زیادی كردووه رۆژانه زیاتر له 3 ملیۆن و 360 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی عێراقی هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی جیهان ده‌كرێت.