سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپا هۆشداری لە لێکەوتەکانی کۆرۆنا دەدات

کریستین لاگارد: کۆرۆنا مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئاراستەی گەشەی ئابووری

كریستین لاگارد، سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەوروپا
كریستین لاگارد، سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەوروپا

K24 – ھەولێر:
كریستین لاگارد، سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەوروپا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ھۆشداری دا لەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسییەكی گەورەیە لەسەر گەڕانەوەی ئاراستەی گەشە بۆ ناوچەی یۆرۆ و پێویستە جووڵەیەكی جددیی بۆ بكرێت.


بانكەكە پێشبینی دەكات ئەم ساڵ كۆی بەرھەمی ناوخۆ لە ناوچەی یۆرۆ بەرێژەی %3.9 و لە 2022 بەرێژەی %4.2 و ھەروەھا لە ساڵی 2023 بەرێژەی %2.1 گەشە بكات، لە كاتێكدا لە ساڵی رابردوو و بەھۆی لێكەوتەكانی كۆرۆنا بەرێژەی %7.3 داكەوتووە.


ئەوەش لە كاتێكدایە، بەھۆی شەپۆلی دووەمی كۆرۆناوە، دوێنێ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی ئەوروپا پێشبینییەكانی بۆ گەشە لەم ساڵدا دابەزاند، بەڵام پێشبینی دەكات لە 2022یەوە گەشەی ئابووری زۆر بەھێز بێت.