رووسیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی "ستارت-3" ئاماده‌ن
"وا باشه به‌ر له‌ته‌واوبوونی واده‌ی خۆی، رێككه‌وتنه‌كه درێژبكرێته‌وه و وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت"
K24 - هه‌ولێر:
كۆنستانتین كۆساچیڤ، سه‌رۆكی كاروباری نێوده‌ڵه‌تی له ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی رووسیا رایگه‌یاند، به‌ر له ته‌واوبوونی واده‌ی خۆی، مۆسكۆ و واشنتن توانای درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی "ستارت-3"یان هه‌یه.
كۆساچیڤ گوتی: "وا باشه به‌ر له‌ته‌واوبوونی واده‌ی خۆی، به مه‌رجی زیادكراو، رێككه‌وتنی كۆنترۆڵكردنی چه‌كی ستراتیژی "ستارت-3"، درێژبكرێته‌وه، رێككه‌وتنه‌كه‌ش وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه دووباره دابڕێژرێته‌وه، به‌پێی به‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی، ده‌توانرێت له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكانی رووسیا تایبه‌ت به رێككه‌وتن، كاری پێبكرێت".
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، مۆسكۆ پشتیوانی درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی "ستارت-3"ی هه‌یه، به‌هه‌مان ناوه‌ڕه‌كه‌وه.
رێككه‌وتنی "ستارت-3"، له (5ی شوباتی 2011)، له نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا واژووكراوه، به‌پێی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه، كۆی سه‌كۆی مووشه‌كی هه‌ردوولا له ماوه‌ی (7) ساڵدا، مووشه‌كی دوورمه‌ودای كیشوه‌ری و ژێرده‌ریاییه‌كان له (700) مووشه‌ك زیاتر نه‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌زار و (550) سه‌كۆی موشه‌كی ئه‌تۆمی دیكه.
كۆشكی سپی، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند، "جۆو بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌نیازی درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی "ستارت-3"یه له‌گه‌ڵ رووسیا، بۆ ماوه‌ی (5) ساڵی دیكه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی