22 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی محەمەدی ماملێ تێدەپەڕێت
تیپی مۆسیقای قەڵادزێ بڕیاریان داوه، وه‌كو نه‌ریتێك، هه‌موو ساڵێك یادی "ماملێ" بكه‌نه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
(22) ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو و دەنگۆشی کورد "محه‌مه‌د ماملێ"دا تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا دەنگ و ئاوازی "ماملێ" وەک قوتابخانەیەک بۆ گۆرانیبێژانی ئێستا وایە و رەسەنایەتی گۆرانییەکانی ماملێ هەواداری زیاتر لەخۆی کۆدەکاتەوە.
دوو دەیە زیاتر بەسەر کۆچی یەکجارەکی "ماملێ"دا تێپەڕدەبێت، ساڵ دوای ساڵ، دەنگ و رەسەنایەتی هونەری "ماملێ" هەوادار و گوێگری زیاتری هەیە.
سەدان مەقام و بەستە و گۆرانی، رەسەنایەتی هونەر و ئاوازی کوردیان تێدایه و رۆژانە پیر و جەوان و گەنج، لەهەموو تەمەنەکان دەیڵێنەوە و گوێی بۆ دەگرن.
هەژار محه‌مه‌د، سەرۆکی تیپی مۆسیقای قەڵادزێ گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ به‌شێكه له موكریان، فه‌رهه‌نگ و كلتورمان تێكه‌ڵاو بووه، مامۆستا "محه‌مه‌دی ماملێ" به هی خۆمان ده‌زانین، بۆیه بڕیارمان داوه، وه‌كو نه‌ریتێك، هه‌موو ساڵێك ئه‌و یاده بكه‌ینه‌وه، ئه‌م ساڵیش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و "ده‌سته ره‌شه"ی ده‌ستكاری گۆڕی "ماملێ" كردبوو، سوور بووین یادی ماملێ بكه‌ینه‌وه".
کاریگەری دەنگی "ماملێ" زۆرێک لە گەنجان و گۆرانیبێژە تازە و دەنگ خۆشەکانی بۆ لای خۆی راکێشاوە، هه‌ندێك لەوانە گۆرانی و ئاوازی "ماملێ" وەک قوتابخانەیەک دەبینن، قوتابخانەیەک کە هێندە دەوڵەمەندە، دەکرێت چەندان نەوەی داهاتوو سوودی لێ ببینن.
رابه‌ر كورستانی، گۆرانیبێژ، له یادی "ماملێ"دا گوتی: "ماملێ و هاوشێوه‌كانی رێگایه‌كی درووستیان هه‌ڵنه‌بژاردبا، نه‌ده‌كرا ئه‌و یادانه بكرێنه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر رێبواری رێگای ئه‌وان بن، بۆیه هونه‌ری ره‌سه‌ن جێپه‌نجه‌ی خۆی هه‌میشه دیاره، ماملێ یه‌كێكه له‌وانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌بووه، ئه‌وانه بوونه‌ته ده‌نگی خه‌م و ناڕه‌حه‌تی، بوونه‌ته ده‌نگی شادی و خۆشحاڵییهكانی خه‌ڵك، له ناو گۆرانییه‌كانیاندا بوونه‌ته نوێنه‌ری هه‌موو هه‌ست و سۆزه‌كانی خه‌ڵك".
(58) ساڵ لەمەوبەر، "ماملێ" لەو شارەدا و لە قەڵادزێ، چەندان ئاهەنگی گێڕاوە، ئێستا دوای (22) ساڵ لەکۆچی دوایی، کۆنسێرتی تایبەت بە گۆرانییەکانی بۆ ژیانئاوایی ماملێ بەڕێوەدەچێت.
دەنگی "ماملێ" کاریگەرییەکی داناوە، هەوادارانی نەک بۆ دەنگی "ماملێ"، بەڵکو بۆ دەنگی ئەو گۆرانیبێژانەش، کە گۆرانییەکانی "ماملێ" دەڵێنەوە، هۆڵەکانی کۆنسێرت پڕدەکەن.
د.ی