فەرماندەیەک و 10 چەکداری حەشدی شەعبی لە تکریت کوژران

کەوتوونەتە نێو بۆسەیەکی چەکدارانی داعش

ژمارەیەک پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لەکاتی چارەسەرکردنی یەکێک لە بریندارانی لیواکەی حەشدی شەعبی
ژمارەیەک پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لەکاتی چارەسەرکردنی یەکێک لە بریندارانی لیواکەی حەشدی شەعبی

K24 - هەولێر

لە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش لە نزیک تکریت، شەوی رابردوو بەلایەنی کەمەوە 11 چەکداری حەشدی شەعبی کوژران، بەپێی گوتەی چەند سەرچاوەیەک لە حەشدی شەعبییەوە.

چەکدارانی داعش، چەکی سووکیان بەکارهێناوە، لە تاریکیدا خۆیان شاردووەتەوە و لە رۆژهەڵاتی تکریت کە سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدینە هێرشەکەیان کردووە.

ئەو هێرش و بەئامانجکردنەی چەکدارانی داعش، دوو رۆژ لەدوای دوو تەقینەوەی خۆکوژیی خوێناوی دێت لە بەغدا، کە بوونە هۆی کوژرانی زیاتر لە 30 کەس و، دواتر داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکان راگەیاند.

ئەبو عەلی ئەلمالیکی، ئەفسەرێکە لە لیوای 22، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە "داعش هێرشی کردە سەر لیوای 22 و فەرماندەی لیواکە، یەکێکە لە کوژراوان"، جگە لەو، جێگرەکەشی لە هێرشەکەدا کوژراوە.

سەرچاوەکانی حەشدی شەعبی دەڵێن، بەگشتی لەو بۆسەیەی داعشدا 11 کەسیان کوژراون، 10ـی دیکەش بریندارن، ناوی سەرجەم کوژراو و بریندارانیشیان بڵاوکردووەتەوە.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان دەڵێن داعش بوون.

داعش لە ساڵی 2017ـەوە خاکی عێراقی بەدەستەوە نەماوە و لەڕووی سەربازییەوە شکانیان راگەیەنراوە، بەڵام تاوەکو ئێستاش شانەی نووستوویان لە ناوچە دوورەدەستەکان و بیابانەکاندا ماون و، زوو زوو هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان.

بریندارێکی حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانە
بریندارێکی حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانە

 

ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان لەبەردەم نەخۆشخانە
ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان لەبەردەم نەخۆشخانە

 

بریندارێکی حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانە
بریندارێکی حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانە

 

بریندارێکی حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانە
بریندارێکی حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانە

 

بریندارێکی حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانە
بریندارێکی حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانە