حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاری بۆ بازرگانان دەکات
کار بۆ بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکرێت

K24 - هه‌ولێر:
بەمەبەستی زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، تا ھاووڵاتیان لێی سودمەند بن، ئامادەکاری زۆر کراوە بۆ ئەوەی بەربەستەکان لاببرێت، حکومەتی هه‌رێمی كوردستان جەخت كرده‌وه، کارئاسانی تەواویان بۆ بازرگانەکان کردووە.
لەلایەک کۆرۆنا و لەلایەکی دیکە دۆلار بەربەبەستی زۆری لەسەر قەبارەی ئاڵۆگۆری بازرگانی لەنێوان وڵاتان دروستکرد.
بەگوێرەی پلانەکان ئامادەکاری باش کراوە، تا ئەمساڵ ساڵی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بێت بۆ ھەرێمی کوردستان.
حکومەتیش کارئاسانی کردووە، تا لەگەڵ زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەکوالیتی باش و کەمترین نرخ، کاڵە و شمەکەکان بگاتە دەستی ھاووڵاتیان.
نەوزاد شیخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان گوتی: "له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین هه‌رچی كارئاسانییه بۆ بازگانانی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به زووترین كات ئه‌و كاڵایانه‌ی پێویستیانه، بگاته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م ساڵ به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بازرگانان بێنه هه‌ولێر و رێككاره‌كان دوابكه‌ون، نووسینگه له سلێمانی و دهۆك و سۆران بكه‌ینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌ئاسانترین شێوه به‌ئاسانی كاڵا و شتومه‌ك بێننه هه‌رێمی كوردستان".
بازرگانان، لەگەڵ ئەوەی کار بۆ زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا داوا دەکەن، کارئاسانی زیاتریان بۆ بکرێت، تا بتوانن ئەمساڵ زۆرترین کاری بازرگانی بکەن و ھاووڵاتیان لێی سودمەندبن.
شێخ عەتا محەمەد، جێگری یەکێتی ھاوردە و ھەناردەی ھەرێمی کوردستان گوتی: "هیچ رێگرییه‌ك نییه تا كاڵا هاورده بكه‌ن، ته‌نیا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، سستی بۆ بازار درووستكردووه، ئێستا بازرگانان به گشتی چاوه‌ڕوانی جێگیربوونی به‌های دۆلار ده‌كه‌ن، دوای جێگربوونی دۆلار، بازرگانانیش ده‌ستده‌كه‌نه‌وه به هاورده‌كردنی كاڵا و شتومه‌ك".
ساڵانه هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جۆر كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆر هاورده ده‌كات، زۆربه‌ی هاورده‌كردنیش له وڵاتانی ئێران و توركیایه، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ر یه‌ك له هه‌نار و گوێز و هه‌نگوین، هه‌نارده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات.
د.ی