وەزارەتی كشتوكاڵ ماستەرپلانی بەنداوەكان دادەڕێژێت
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەكان و كۆگاكانی ئاو رایگەیاند، بڕیارە 249 بەنداو لە ھەرێمی كوردستان دروست بكرێن.
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەكان و كۆگاكانی ئاو رایگەیاند، بڕیارە 249 بەنداو لە ھەرێمی كوردستان دروست بكرێن.
ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەكان و كۆگاكانی ئاو سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ماستەر پلانی درووستكردنی 249 بەنداو ئامادەیە و تا ئێستا 14 بەنداو كارەكانییان تەواو بووە، كاركردنیش بههۆی قهیرانی داراییهوه له 17 بەنداوی دیكە وەستاوه، بهڵام ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی تەواوكردنیانی دەربڕیوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەیانەوێت 40 بەنداوی دیكە وەك پڕۆژەی وەبەرھێنان بخەنە بواری جێبەجێ كردنەوە.
بە گوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 17 بەنداو و 100 حەوزی بچووك لە ھەرێمی كوردستان ھەن و ھەموویان توانای گلدانەوەی 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان ھەیە.