حكومەتی عێراق ھەوڵی كەمكردنەوەی كورتھێنانی بودجەكەی دەدات

ھەوڵدەدرێت كورتھێنان لە بودجەدا بۆ 50 ترلیۆن دینار كەمبكرێتەوە و گفتووگۆ لەسەر دابەزاندنی بەھای دیناری عێراقی نەكراوە.

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

K24 – هه‌ولێر:

ھەوڵدەدرێت كورتھێنان لە بودجەدا بۆ 50 ترلیۆن دینار كەمبكرێتەوە و گفتووگۆ لەسەر دابەزاندنی بەھای دیناری عێراقی نەكراوە.

لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی كورتھێنانی دارایی لە پڕۆژەی یاسای بودجەی گشتی 2021 بۆ پەنجا ترلیۆن دینار كەمبكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەكە تاوتوێی بابەتی دابەزاندنی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمه‌ریكی نەكردووە.

جەختیشیكردەوە، كار لەسەر كه‌مكردنه‌وه‌ی  خەرجییەكان ده‌كه‌ن، بەو ئامانجەی كورتھێنان لە پڕۆژە بودجەكەدا لە 71 ترلیۆن دینارەوە  بۆ 50 ترلیۆن دینار كەمبكرێتەوە.

ھەروەھا بابەتەكانی یاسای پڕۆژە بوودجە گەیشتووەتە قۆناغی پێشكەوتوو و بڕیارە  لەچەند رۆژی داھاتوو ئامادەبێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بەھیچ شێوەیەك گفتوگۆ لەسەر بابەتی بەھای دۆلار و دابەزاندنی بەھای دیناری عێراقی نەكراوە.