ئاستی گەشەی ئابووری توركیا %6 دەبووژێتەوە
سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی پێشبینیدەكات ئابووری توركیا لەئهمساڵدا بەرێژەی %6 ببووژێتەوە.

K24 – ههولێر:
سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی پێشبینیدەكات ئابووری توركیا لەئهمساڵدا بەرێژەی %6 ببووژێتەوە.
سندوقەكە لە راگەیەندراوێكیدا پێشبینی دەكات ھەر لەگەڵ پێدانی ڤاكسین به هاووڵاتیان لە توركیا و باشتربوونی جووڵه بازرگانییەكان، ئابووری توركیا بەرێژەی %6 ببووژێتەوە.
راشیگەیاند، پێشبینیدەكرێت ھەڵاوسان تا كۆتایی ئەمساڵ دابەزین بەخۆوە ببینێت و ھەروەھا كورتھێنانی بودجە بۆ %3.5 ـی كۆی بەرھەمی ناوخۆی دابەزێ، ئەوەش رەنگدانەوەی ئەو بووژانەوەیە دەبێت، كە لە كەرتی گەشتیاریدا تۆماردەكرێت.
ھاوكات سەرەڕای ئەوەی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا بووە ھۆكاری دابەزینی چالاكییە ئابوورییەكان و دامەزراندن لە چارەكی دووەمی ساڵی رابردوو، بەڵام سندوقەكە رایگەیاند، به كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی تهشهنهسهندنی كۆرۆنا كۆی بەرھەمی ناوخۆ لە وڵاتەكە بووژانەوەی بەخۆوە بینیوه.