كۆستاریكا باشترین یاسای خانەنشینی ھەیە
بەگوێرەی پلەبەندییەكی گۆڤاری "ئینتەرناشناڵ لیفینگ" كە سەبارەت بە لیستی باشترین وڵاتانی جیھان بۆ خانەنشین ئەنجامیداوە، دەركەتووە كۆستاریكا بە باشترین وڵاتە بۆ ئەوەی تێیدا خانەنشین بیت.
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی پلەبەندییەكی گۆڤاری "ئینتەرناشناڵ لیفینگ" كە سەبارەت بە لیستی باشترین وڵاتانی جیھان بۆ خانەنشین ئەنجامیداوە، دەركەتووە كۆستاریكا بە باشترین وڵاتە بۆ ئەوەی تێیدا خانەنشین بیت.
پلەبەندییەكە 25 وڵات لەخۆدەگرێت و لەسەر بنەمای چەند فاكتەرێك ئەنجامدراوە، كە بۆ دەستنیشانكردنی باشترین وڵات بۆ بوون بە خانەنشین تێدا پشتی پێ بەستراوە و بەگوێرەی ئەو داتا و ئامارانە ئەنجامدراوە كە لەلایەن رۆژنامەوانانەوە بۆیان نێردراوە، ئەوانەش: تێچووی گوزەران، نیشتەجێبوون، چاودێری تەندروستی، تایبەتمەندییەكانی خانەنشینی ، خۆشگوزەرانی، گۆڕانكارییەكانی ژینگە و ھەروەھا شێوازی دەسەڵات.
كۆستاریكاش بەو پێیەی كە بەرزترین خاڵەكانی بەركەوت لەو فاكتەرانە، وەك باشترین وڵات بۆ خانەنشینبوون دەستنیشانكرا، بەجۆرێك دوو ھاوسەر دەتوانن بە 2 ھەزار دۆلاری مانگانە بە باشترین شێوە ژیان بگوزەرێنن.