عێراق یه‌كێكه‌ له‌ پێنج گه‌وره‌ترین هاورده‌كارانی كاڵای ئێرانی

قەبارەی بازرگانی دەرەكی ئێران لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا و سەرەڕای مەترسییەكانی كۆرۆنا لەسەر ئابووری، گەیشتووەتە 59 ملیار دۆلار

كاڵای ئێرانی
كاڵای ئێرانی

K24 – هه‌ولێر:

مەھدی ئەشرەفی، سەرۆكی بەڕێوەبەرایەتی گومرگەكانی ئێران رایگەیاند، قەبارەی بازرگانی دەرەكی ئێران لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا و سەرەڕای مەترسییەكانی كۆرۆنا لەسەر ئابووری، گەیشتووەتە 59 ملیار دۆلار و عێراقیش لە ناو وڵاتاندا لە پلەی دووەمدا ھاتووە وەك گەورەترین ھاوردەكاری كاڵای ئێرانی دێت.

ئەشرەفی ئاماژەیدا، چین لە ھاوردەكردنی كاڵای ئێرانی لە پێشەنگە بە 22 ملیۆن و 800 ھەزار تۆن، كە بەبەھای 7 ملیار و 200 ملیۆن دۆلارە، دواتر عێراق دێت بە 22 ملیۆن و 300 ھەزار تۆن كە بەبەھای 6 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار. ھەرچی ئیماراتە لە پلەی سێیەمدا دێت بە 12 ملیۆن و 800 ھەزار تۆن، كە بە بەھای 3 ملیار و 700 ملیۆن دۆلارە، دواتریش توركیا بە 5 ملیۆن و 700 ھەزار تۆن بەبەھای 2 ملیار دۆلار، ئەفغانستانیش بە 5 ملیۆن و 800 ھەزار تۆن بەبەھای ملیارێك و 900 ملیۆن دۆلار دێت.

بەگشتیش ئەو 5 وڵاتە 69 ملیۆن و 500 ھەزار تۆن كاڵایان ھاوردەكردووە بەبەھای 21 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.