زڵاتان په‌یامێك له‌ باره‌ی لوكاكۆ بڵاوكرده‌وه‌

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و رۆمیلۆ لۆكاكۆ له‌ یاری دێربی میلانۆ 26 جه‌نیوه‌ری 2021
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و رۆمیلۆ لۆكاكۆ له‌ یاری دێربی میلانۆ 26 جه‌نیوه‌ری 2021

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ له‌ په‌یامێكدا رەتیدەکاتەوە هیچ وشەیەکی رەگەزپەرستی بەرامبەر رۆمێلۆ لۆکاکۆی هێرشبه‌ری ئینته‌ر میلان دابێت.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری ئەیسی میلانی ئیتاڵی لە یاریی بەرامبەر ئینتەر میلان لە چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا کە ٢-١ بە ئینتەر دۆڕان، لەگەڵ رۆمێلۆ لۆکاکۆ بووە دەمەقاڵیان و دواتر ئیبرا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

زڵاتان لە تویتەر لەبارەی دەمەقاڵییەکەیان روونکردنەوەی داوە و نووسیویەتی 'لە جیهانی ئیبراهیمۆڤیچدا هیچ شوێنێک بۆ رەگەزپەرستی نییە و ئێمە هەموومان لە پێشبڕکێداین و یەکسانین، ئێمە یاریزانان بەشێکمان لە بەشێکمان باشترین'.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا ئیتاڵییەکان، ئیبراهیمۆڤیچ و لۆکاکۆ قسەی ناشرینیان بە یەکتری گوتووە و دوای یارییەکەش پیۆلی راهێنەری ئەیسی میلان رایگەیاند ئیبرا لە ژووری جلگۆڕین داوای لێبوردنی لە یاریزانانی یانەکەی کرد.

Fly Erbil Advertisment