ژمارەیەک تۆمەتبار لە کەیسی دوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەغدا دەستگیرکران

"ئەو کەسەی دوو خۆکوژەکەی گواستووەتەوە، دەستگیرکراوە"

شوێنی دوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا
شوێنی دوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا

K24 - هەولێر

بەدر ئەلزیادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە دوو خۆکوژەکەی گەیاندووەتە گۆڕەپانی تەیەرانی بەغدا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئیخبارییەی عێراقی، بەدر ئەلزیادی شەوی رابردوو (چوارشەممە، 27-1-2021) رایگەیاند: ئەو کەسەی دوو خۆکوژەکەی گواستووەتەوە، دەستگیرکراوە... لە دوو بۆ سێ رۆژی داهاتوو، دەزگای ئەمنیی نیشتمانی مزگێنییەکی گەورەتر دەدات، کە ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی هاوبەش بوون لەو کارەدا دەستگیرکراون".

گوتەکانی ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدان، بەیانیی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دوو تەقینەوەی خۆکوژیی یەک لەدوای یەک، گۆڕەپانی تەیەرانی بەغدایان هەژاند، تەقینەوەکان بوونە هۆی کوژرانی زیاتر لە 32 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی دیکە.

Fly Erbil Advertisment