كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەپێناوی پیرۆزباییکردن لە رۆژی لەدایکبوونی جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی رێنماییە تەندروستییەکانی شکاندووە و لە هۆتێلێکی داخراو دەستبەسەر کراوە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌گه‌ڵ جۆرجینای كچه‌ هاوڕێی
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌گه‌ڵ جۆرجینای كچه‌ هاوڕێی

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەپێناوی جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی رێنماییە تەندروستییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەشکێنێت و دەستبەسەر دەکرێت.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ ئیتاڵیا رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەپێناوی پیرۆزباییکردن لە رۆژی لەدایکبوونی جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی رێنماییە تەندروستییەکانی شکاندووە و لە هۆتێلێکی داخراو دەستبەسەر کراوە، شه‌وی رابردووش به‌ بیانووی پشوو وه‌رگرتن كریستیانۆ رۆناڵدۆی به‌شداری یاریی یوڤێنتۆسی له‌ جامی ئیتاڵیا نه‌كرد.

ماڵپەڕە ئیتاڵییەکە رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی رۆژی چوارشەممە کە رۆژی لەدایکبوونی جۆرجینا رۆدریگێز بوو تەمەنی بووە 21 ساڵ، رێنماییە تەندروستییەکانی شکاندووە و کەرەنتینی شکاندووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ جۆرجینای خۆشەویستی دوو رۆژ لەناو بەفر بەسەر ببەن.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێچەوانەی رێنمایی و رێکارەکانی حکومەتی ئیتاڵیا کەرەنتینی شکاندووە و چووەتە ناوچەی ڤال ڤینی، لەکاتێکدا سنووری نێوان بێدمۆنت و ڤالی داوستا داخراوە و رێگا بە هاتوچۆ نادرێت بۆ ئەوەی رێگا لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ بگیرێت.

کریستیانۆ و جۆرجینا لە هۆتێلێکی کۆرمایۆر دەستبەسەر کراون بۆ ئەوەی تێکەڵی خەڵک نەبن، کە بەهۆی بلاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان حکومەت پێی زانیون و هەرزوو ڤیدیۆیەکەشیان سڕییەوە.

Fly Erbil Advertisment