كۆرۆنا زیانەكانی سەر ئابووریی ئەڵمانیا قووڵتر كرد
پێشبینی دەكرێت ئەم ساڵ گەشەی ئابووری ئەڵمانیا%3 بێت
K24- ھەولێر:
كۆرۆنا زیانەكانی سەر ئابووری ئەڵمانیا زیاد كرد و پێشبینیەكان بۆ گەشەی ئابووری كەمتر بووە.
بەھۆی دووبارە گرتنەبەری رێوشوێنی تووند بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، حكومەتی ئەڵمانیا پێشبینییەكانی تایبەت بە گەشەی ئابووری وڵاتەكە بۆ ئەم ساڵ دابەزاند و پێشبینی كرد تێكڕای گەشەكە بەرێژەی %3 بێت و كۆی بەرھەمی ناوخۆییش %4.4 دەبێت، ھاوكات لەو بڕوایە دایە، كە ئەدای ئابووری وڵاتەكە تا نیوەی 2022 ھەر بەو شێوە لاوازە بەردەوام دەبێت.
لای خۆیەوە وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا ئاماژەی داوه، لە كاتێكدا كەرتی پیشەسازی ھێزی خۆی نیشاندا، كەچی لە بەرامبەردا كەرتی خزمەتگوزارییەكان دووچاری قەیرانێكی بەھێز بوویەوە، راشیگەیاند، ھەرچەندە ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئەڵمانیا كەمی كردووە ، بەڵام ھێشتا دۆخەكە مەترسیدارە لەسەر ئابووریی.