یانه‌ی زاخۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی له خوله‌كانی ئه‌ورووپاوه گواسته‌وه

بڕوا نووری یاریزانە کوردەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە شێوەیەکی فەرمی وەکو شوێنگرەوەی هاروون ئەحمەد پەیوەندی بە یانەی زاخۆ کرد و یه‌كه‌مین ئه‌زموونی لە خولی نایابی عێراق تاقی ده‌كاته‌وه.
بڕوا نووری پێشتر لە ساڵی 2009 تاوەکو 2014 یاریی بۆ یانەی داڵکوردی سویدی کردووە و لە ساڵی 2017 لەگەڵ یانەی ئۆستەرسۆندی سویدی بەشداری یۆرۆپالیگی کردووە و توانی گۆڵێك له یانه‌ی هێرتابه‌رلینی ئه‌ڵمانیا تۆمار بکات.
بڕوای 34 ساڵ پێشتر یاریی بۆ تازەپێگەیشتوان و لاوانی سوید کردووە و دواتر لە ساڵی 2016 بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا و لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە 9 یاریی ئەنجامدا و توانی یەک گۆڵ تۆمار بکات.
بڕوا كه له شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه، دوای پەیوەندی کردن بە یانەی زاخۆ پەیامێکی بۆ هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه بڵاوکردەوە و تێیدا دڵخۆشی خۆی ده‌رده‌بڕێت كه له‌مه‌ودوا یاری بۆ یانه‌یه‌كی كوردی ده‌كات، ده‌شڵێت: هانده‌رانی زاخۆ چاوه‌ڕوانم بن به‌مزووانه یه‌كتر ده‌بینین.
