وەزارەتی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرهوه (75) مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت
لە رێگەی وەبەرهێنانەوە جێبەجێدەكرێت

K24 - ههولێر:
ئەندازیار كەمال محهمهد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، لهگهڵ بریكار و راوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتهكهیدا له كۆبوونهوهیه و وەزارەت سەرقاڵی جێبەجێكردنی گرنگترین ئەو پڕۆژانەیه، كه تایبەته بە بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا.
وهزیری كارهبا گوتی: "تەوەرێكی كۆبوونەوەكەمان تایبەت بوو بەتەواوبوونی تەندەری جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا، لە رێگەی وزەی خۆرەوە، كە لە رێگەی وەبەرهێنانەوە بڕی (75) مێگاوات جێبەجێدەكرێت".
سەبارەت بە پێوەری زیرەك وەزیری كارەبا، جەختی لەخێرا جێبەجێكردنی پڕۆژەكە كردەوە، بەتەواوبوونیشی باشتر كۆنترۆڵی دابەشكردنی كارەبا و كەمكردنەوەی سەرپێچیەكان دەكرێت.
د.ی