بەهۆی زۆری خواست، بەرهەمهێنانی ماسی گەشەی کردووە
جگه له به‌نداو له‌سه‌ر زێی بچووك، نزیكه‌ی (700) حه‌وزی ماسی له ته‌قته‌ق هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر گۆشتی ماسی، ئاستی بەرهەمهێنانی ماسی لەهەرێمی کوردستان زیادیكردووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتۆتە ئاستی بەپیشەسازیکردنی سامانی ماسی، چونکە ماسی تاکو ئێستا پێداویستی ناوخۆیی پڕناکاتەوە. حکومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵ دەدات لە رێگای وەزارەتی کشتوکاڵه‌وه پەره بە سامانی ماسی بدات، بەجۆرێک بتوانرێت هەرێمی کوردستان پێویستی بە هاوردەکردنی ماسی نەبێت.
لەم چەند ساڵەی کۆتایی، خواست لەسەر گۆشتی ماسی لەهەرێمی کوردستان زیادیکردووە، لەبەرامبەر ئەوەدا، ئاستی بەرهەمهێنانی سامانی ماسیش زیادیکردووە و هەزاران حەوزی بەخێوکردنی ماسی لە ناوچە جیاوازەکاندا دامەزراون.
ئەوماسیەی لە ناوخۆدا بەرهەمدەهێنرێت، کوالێتییەکی باش و تەندرووستتری هەیە.
ئاودێر سابیر، خاوەنی حەوزی ماسی گوتی: "ماسی خۆمانه زۆر خۆشتره، به‌تامتر و چه‌ورتره، له رووی شێوه‌وه درێژه، به‌ڵام ئه‌و ماسییه‌ی له ئێرانه‌وه دێت، ماسی خۆمانه‌ی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵاو ده‌كرێت، ده‌نا بۆیان ساغ نابێته‌وه"
شارۆچکەی تەقتەق، دەکەوێتە سەر زێی بچووک و ژینگەیەکی لەباری بۆ بەخێوکردنی ماسی هەیە، تەنیا لەو شارۆچکەیەدا، ساڵانە هەزاران تۆن ماسی بەرهەم ده‌هێنرێن و دەخرێنە بازاڕەکانەوە.
دڵشاد عه‌لی، لێپرسراوی هۆبەی سامانی ماسی تەقتەق گوتی: "جگه له‌و به‌نداوانه‌ی له‌سه‌ر زێی بچووك درووستكراوه، نزیكه‌ی (700) حه‌وزی ماسی له سنووره‌كه‌ماندا هه‌یه، به‌رهه‌مه‌كانیش بۆ شاره‌كانی هه‌ولێر، كه‌ركووك، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌نێردرێن".
سامانی ماسی لەهەرێمی کوردستان، پێداویستی ناوخۆیی پڕناکاتەوە، بەو هۆیەوە چەندین جۆری ماسی لە دەرەوە هاورده دەکرێت.
حکومەتی هەرێم لە ڕێی وەزارەتی کشتوکاڵه‌وه هەوڵ بۆ زیادکردنی داهاتی ناوخۆیی ماسی دەدات، تاکو بتوانرێت له داهاتوودا سامانی ماسی بەپیشەسازی بکرێت.
عه‌بدولسه‌مه‌د محه‌مه‌د، بەڕێوبەڕی توێژینەوەی کشتوکاڵی گوتی: "زیاتر له یه‌ك جۆری ماسی له هه‌رێمی كوردستان به‌خێو ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده پڕۆژه‌ی جیاوازیش هه‌یه، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه به‌رهه‌می ماسی به‌پیشه‌سازی بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جارێ پێداویستی ناوخۆ پڕنه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه ماسی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرێت، مانگانه بۆ هه‌ولێر نزیكه‌ی (350) تۆن ماسی هاورده ده‌كرێت، له سلێمانی (500) تۆن و دهۆكیش كه‌متر".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، (60%) زیاتری بەرهەمی ماسی لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێنرێت، زۆرێک لەو ماسیەی لەناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت، ماسی جۆری "کارب"ـە، بۆیه لە سەرەتای مانگی (كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2020)،
وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی ئەوجۆرە ماسیەی لەپێناو ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی قەدەغەکردووە.
د.ی