ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆتنهام درێژ كرده‌وه

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی تۆتنهام سه‌ركه‌وتنی بۆ چامپیۆنز لیگ مسۆگه‌ر كرد، یه‌كه‌مین كاریی ئیداره‌ی یانه‌كه پارێزگاریكردنییهتی له راهێنه‌ره ئارجێنتیناییه‌كه‌ی كه ئه‌م وه‌رزه ئاستی یانه له‌نده‌نییه‌كه پێشخست و كردییه ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌ر لیگ.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، به فه‌رمی هه‌واڵی دریژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ، راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهامی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا یانه‌كه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی دیكه گرێبه‌سته‌كه‌ی دریژ كردۆته‌وه.
به‌پێی ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه بێت، پۆچیتینۆ تا ساڵی 2021 به بری 5.5 ملیۆن پاوه‌ند له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتێنهام به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماوریسیۆ پۆچیتینیۆی ته‌مه‌ن 44 ساڵ، پێشتر تا 2002 وه یاریزانێكی ناوهڕستكاریی یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا كردووه، له 2009 تا 2010 راهێنه‌ری یانه‌ی ئیسپانیۆل بووه، دواتر ڕوویكرده پرێمه‌ر لیگ بووه راهێنه‌ری ساوسامپتۆن، پاشان له 2014 به فه‌رمی ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی تۆتنهامی له ئه‌ستۆ گرت.