دیار عه‌لی هۆكاری جێهێشتنی یانه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

دیار عه‌لی ناسراو به حه‌مكه ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێری جێهێشت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد و له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان نزیك بووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2 شووباتی 2021، دیار عه‌لی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رۆیشتنی خۆی له یانه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ رادان گاسانینی راهێنه‌ری كرواتی یانه‌ی هه‌ولێر گه‌ڕانده‌وه.
ده‌رباز ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كوردستان24 له شوێنی نیشته‌جێبوونی دیار عه‌لی له هه‌ولێری پایته‌خت گفتووگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه كرد كه تێیدا جانتایه‌كانی به‌ره‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری سلێمانی ده‌پێچایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه دیار عه‌لی به كوردستان24ـی گوت كه راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر شێوازی یاریكردنی منی وه‌كو سه‌ره‌ڕم به‌دڵ نییه و له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناگونجێین بۆیه داوای لێبوردن له هانده‌رانی هه‌ولێر و ده‌سته‌ی كارگێری ئه‌و یانه‌یه ده‌كه‌م كه ناتوانم له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بم.
دیار عه‌لی كه له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه تووشی پێكان بوو، به‌ڵام دواتر گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر و وه‌كو پێویست ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێنه‌درا، بۆیه بڕیاری داوه تا رادان گاسانین له‌و یانه‌یه بێت یاری بۆ یانه‌ی هه‌ولێر نه‌كات، گوتیشی: ئه‌گه‌ر راهێنه‌رێكی دیكه‌با بیرم له جێهێشتنی یانه‌ی هه‌ولێر نه‌ده‌كرده‌وه.
دیار عه‌لی گۆڵكاری وه‌رزی رابردووی خولی نایابی كوردستان ڕه‌تی كرده‌وه بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی نه‌ورۆزی پێشووی، ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ دوو یانه له گفتووگۆدام، به‌ڵام نزیكترینیان یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه.
