حكومه‌تی عێراق ده‌ستی به سه‌پاندنی رێكاره‌كانی دژی كۆرۆنا كرده‌وه
له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌ركرد

K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌ت بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌ركرد.
حه‌سه‌ن نازم له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا گوتی: "به بڕیاری حكومه‌ت پێویسته هه‌موو وه‌زاره‌ت، دامه‌زراوه‌كان و هاووڵاتیان پابه‌ندی به‌كارهێنانی ده‌مامك و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی بن" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو ئه‌و چالاكییانه كردووه‌ته‌وه، كه ده‌بنه هۆی كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌ی هاووڵاتیان".
هه‌وره‌ها گوتی: "حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق هۆشداری له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا داوه، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی رێكاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نه‌بین" و جه‌ختیشی كرده‌وه، "عێراق له كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌ستی به ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گات".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ سه‌یف ئه‌لبه‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا هۆشداری ئه‌وه‌ی دا، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه به‌رده‌وام بن كه ئێستا لێیان به‌دی ده‌كرێت، ئه‌وا ناچارین دووباره قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یه‌نینه‌وه و ئاشكراشیكرد، له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا وه‌رده‌گرن و هۆشداریشی له مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا.
H.B