حه‌سه‌ن كه‌عبی: شاندی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ری باشی پێشكه‌شی حكومه‌تی فیدراڵی كردووه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێه‌رانی عێراق: بودجه‌ی عێراق ته‌نیا بۆ پێكهاته‌یه‌ك و ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو نییه.. له‌زاخۆوه تا به‌سره هیچ جیاوازییه‌كیان نییه

K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: شاندی دانوستانكارى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ده‌رفه‌ت و ده‌ستپێشخه‌ری باشی پێشكه‌شی حكومه‌تی فیدراڵی كردووه، تا ئێستا كاروباره‌كان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به شێوه‌یه‌كی راست و دروست به‌ڕێوه‌ده‌چن و گوتیشی: بودجه ته‌نیا بۆ پێكهاته‌یه‌ك و ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو نییه، ده‌بێ بودجه‌كه په‌یوه‌ست بێت به گه‌لی عێراق له زاخۆوه تاوه‌كو به‌سره.
ئه‌م گوتانه‌ی حه‌سه‌ن كه‌عبی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24ـدا هاتوون و ئاشكرایكرد، "هاتن و چوونی شانده‌كان له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، شانده‌كه ده‌رفه‌ت و ده‌ستپێشخه‌ری باشی پێشكه‌شی حكومه‌تی فیدراڵی كردووه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، له‌وانه‌ش دۆسیه‌ی نه‌وت و داهاته نا نه‌وتییه‌كان".
كه‌عبی جه‌ختیشی كرده‌وه، "پێم وایه تا ئێستا كاروباره‌كان به شێوه‌یه‌كی راست و دروست به‌ڕێوه‌ده‌چن. ناكۆكی له رووی ته‌كنیكی و ژماره‌وه هه‌یه، له‌وانه ژماره‌ی مووچه‌خۆران له هه‌رێمی كوردستان و دیوانی چاودێری فیدراڵی".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ ته‌نیا پێكهاته‌یه‌ك و ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو نییه، ئه‌مه‌ش ته‌واوی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، كه بودجه‌كه په‌یوه‌ست بێت به گه‌لی عێراق له زاخۆوه تاوه‌كو به‌سره".
كه‌عبی گوتیشی: "سامانه سروشتییه‌كان موڵكی ته‌واوی رۆڵه‌كانی عێراقه، بۆیه ده‌بێت به گوێره‌ی رێژه و ژماره‌ی دانیشتوان دابه‌ش بكرێت. قه‌باره‌ی خه‌رجییه‌كان له‌بودجه زۆرن، ئێمه ده‌مانه‌وێت بودجه بودجه‌یه‌كی راستی و كرداری بێت نه‌ك، بودجه‌یه‌كی خه‌یاڵی، ناكرێت بڕی كورتهێنان له بودجه‌دا له سه‌دا 44 بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ عەبدولحەکیم خەسرەو، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی بەدواداچوون و هاوكات ئەندامی شاندی دانووستانكاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بە كوردستان24ی راگەیاند، ئەمشەو شاندی حکومەت دەگەڕێتەوە هەولێر، بەڵام لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان دەچێتەوە بەغدا، ئاشکراشی کرد، کە هێشتا ئەگەری رێککەوتنیش زۆرە.
H.B