حاجی میرخان دۆڵەمەری بیرهوهرییهكانی دهگێڕێتهوه
"ئەم وڵاتانەی كوردییان بەسەردا دابەشكراوە، دادپەروەریم نەدۆزیوەتەوە"

K24 - ههولێر:
حاجی میرخان دۆڵەمەری، پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، بیرەوەرییەكانی خۆی لە (2) بەرگی كتێبێكدا گێڕاوەتەوە و ناوی ناوە "گەڕان بە دوای دادپەروەریدا"، ئەو لە كتێبەكەیدا تەواوی ژیانی پێشمەرگایەتی و ئاوارەیی خۆی خستووەتەڕوو و بەشێك لە بیرەوەرییەكانی خۆی بۆ كوردستان دەگێڕێتەوە و ئاشكرای كرد، تەمەنم گەیشتە (80) ساڵ، بەڵام ھێشتا ئەم وڵاتانەی كوردییان بەسەردا دابەشكراوە، دادپەروەریم نەدۆزیوەتەوە.
ئەم پیاوە تەمەن (80) ساڵە، زیاتر لە نیو سەدەیە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێت، ساڵانێكی زۆری تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و ئاوارەیی و دەربەدەریدا بەخشیوە، بۆیە ئەوەی بینیویەتی، ئەوەی تێیدا ژیاوە، ھەمووی لە كتێبێكدا كۆكردووەتەوە، ناوی ناوە "گەڕان بە دوای دادپەروەریدا"، حاجی میرخان دۆڵەمەری، ئەو ھێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە (9) ساڵ، كاتێك بە تۆپبارانی هێزهكانى شاى ئێران، دوای كۆماری كوردستان، بریندار دەبێت.
دواتر كە دەبێتە پێشمەرگە، چەندین جار لە شەڕەكاندا مەرگ تا بەردەرگای رۆحی دێت، بەڵام رزگاری دەبێت، بە دیار شاخەكانی كوردستانەوە، باسی ئەو رۆژانە دهكات، كە دوور لە شاخ و خاك و رووباری كوردستان لە پەنابەریدا ژیانی بەسەربردووه.
حاجی میرخان، لەم رۆژە سەختانەی ئاوارەییدا، توانیویەتی (14) منداڵ بەشێوەیەكی درووست و لەسەر ھەستی نیشتمانپەروەرانە پەروەردە بكات و داھاتوویان رۆشن بكات.
حاجی میرخان، لەم تەمەنی خۆیدا سەدان ھەوراز و نشێوی بینی، بەڵام تا ئێستا ئەوەی دەستنەكەوتوە، كە لە لاویەتییەوە بۆی دەگەڕێت.
د.ی