عێراق لە رۆژێكدا زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردە دەكات
"بۆ ئەمساڵ دەگاتە 3 ملیۆن و 857 ھەزار بەرمیل"

K24 - ھەولێر
كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت سۆمۆ لە راگەیەندراێكدا بڵاویكردووتەوە، تێكڕای ھەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی كانوونی دووەمدا گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 200 ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
جەختیشیكردەوە، بەرھەمھێنانی نەوتی بڕیار لێدراو لە عێراق بۆ چارەكی یەكەمی 2021، لە رۆژێكدا دەگاتە 3 ملیۆن و 857 ھەزار بەرمیل.
سۆمۆ ئاماژەی بەوەشدا، مانگی رابردوو كۆی بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 807 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و پابەندبوونی عێراق بە كەمكردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت 106% بووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە، بەكارھێنانی ناوخۆ لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە و بەگوێرەی پلانی داڕێژراو 520 ھەزار بەرمیلی رۆژانەیە، ھەرچی ھەرێمی كوردستانە بەگوێرەی دوایین راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت، 22 ھەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا.