نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 59 دۆلار بەرزدەبێتەوە
لهماوهی یهك ساڵی رابردوودا ریكۆردی بهرزترین ئاستی شكاند

K24- ههولێر:
نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی ساڵی رابردووی بەرزبووەوە و ریكۆردی 59 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك شکاند، هۆکارەکەشی بۆ گەشبینییەکان بە گەشانەوەی ئابووری جیهان و هەوڵەکانی ئۆپێك بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان دهگهڕێتهوه.
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.04% بۆ 59.75 دۆلار بەرزبووەوە، و نرخی بەرمیلێك نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی 1.07% بۆ 57.09 دۆلاربهرزبوونهوهی بهخۆیهوه بینی.
لە لایەکی دیکەشەوە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ خواستی نوێ لەسەر کاڵای ئەمهریکی دەگەڕێتەوە، کە ئاماژەن بۆ بەهێزبوونی کەرتی کارگەکان لە ئەمهریکا، هەروەها کۆنگرێسیش كه لە کۆبوونەوەکانی بەردەوام جهخت له دابەشکردنی پلانی هاوکاری دهكاتهوه، کە لە لایەن جۆو بایدنەوە داڕێژراوە.
H.B