درووستکردنی عەلوەیەکی نوێ لە سلێمانی ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە
سەرەتا بۆ ساردکەرەوە درووستکراوە و کەچی ئێستا دەکرێت بەعەلوەیەکی دیکە

K24 - ههولێر:
ئەو عەلوە نوێیەی، کە لە سلێمانی درووست دەکرێت، ناڕەزایی بەشێک لە خاوەنکارەکانی عەلوەی ئێستای لێکەوتووەتەوە، بەو پێیەی سلێمانی پێویستی بە عەلوەی دیكه نییە، ئەو کۆمپانیایەشی، کە عەلوەکە دروست دەکات، رایگهیاند، کارەکانمان یاساین و لەگەڵ یاساداین.
بەشێک لەخاوەنکارانی عەلوەی سلێمانی، ناڕازین لە درووستکردنی ئەم بینایەی، کە کاری تێدا دەکرێت، ھۆکاری ناڕازیبوونەکەشیان ئەوەیە، سەرەتا بۆ ساردکەرەوە درووستکراوە و کەچی ئێستا ھەوڵێك ھەیە، دەکرێت بەعەلوەیەکی دیکە.
خاوەنکارەکان داوای روونکردنەوە دەکەن و بەگوتەی خۆیان کەس بۆیان روونناکاتەوە عەلوەیە یان ساردکەرەوە، گەر عەلوەیە، ئەوە زیانیان پێدەگەیەنیت و ناڕازین.
ئەم عەلوەیەی ھەیە، (184) خاوەنکاری تێدایە، لەھەمانکاتدا جگە لەم عەلوەیەی، کە روونکردنەوەی لەسەر نادرێت، عەلوەیەکی دیکە لە قۆناغی تەواو بووندایە.
خاوەنکارەکان باس لەوە دەکەن، سلێمانی (3) عەلوەی پێویست نییە، ئەو کۆمپانایەشی، کە سەرقاڵی درووستکردنی عەلوەکەیە، روونکردنەوە دەدات لەوەی کارەکانیان یاساین.
د.ی