رامۆس نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كرا

سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ كرا و و بۆ ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت هه‌فته‌ی دیكه له ریال مه‌درید داده‌بڕێت، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه ناتوانێت له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بكات به‌رامبه‌ر ئاتڵانتا كه بڕیاره یاری چوون له ئیتاڵیا له رۆژی 24ـی ئه‌م مانگه بكڕێت.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه سێرخیۆ رامۆس بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی له پێكانه‌كه‌ی رزگاری ببێت نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی له ئه‌ژنۆی چه‌پی بۆ كرا، كه به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌وه له چوار یاریی یانه‌كه‌ی دووركه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه به‌هۆی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه سێرخیۆ رامۆس له ماوه‌ی شه‌ش بۆ حه‌وت هه‌فته‌ی دیكه له ریال مه‌درید داده‌بڕێت و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید بگاته قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ رامۆس بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.