بانکی نێودهوڵهتی و بەرنامەی خۆراکی جیهان هاوکاری عێراق دەکەن
ئەو ھەماھەنگییە دەبێتە ھۆی دابینكردنی زانیاری باشتر بۆ پرۆگرامی پاراستنی كۆمەڵایەتی و پرۆسەكانی ھاوكاریكردنی بەپەلە خێراتر دەكات

K24 – ھەولێر:
بانكی نێودهوڵهتی بەھەماھەنگی بەرنامەی خۆراكی جیھانی پرۆگرامێكی ھاوبەش بۆ ھاوكاریكردنی عێراق دەخەنەڕوو.
بانكی جیھانی بەھەماھەنگی بەرنامەی خۆراكی جیھانی لە راگەیاندراوێكی ھاوبەشدا رایانگەیاند، لە پرۆگرامێكی ھاوبەشدا لە عێراق ھەماھەنگیان كردووە بۆ ئەوەی، لێكۆڵینەوەی كۆمەڵایەتی و ئابووری ئەنجام بدەن و ھۆكارەكانی نەبوونی ئاسایشی خۆراك و كاریگەرییەكانی كۆرۆنا تاوتوێ بكەن.
لە راگەیەندراوە ھاوبەشەكەدا ئاماژە بهوه دراوە، ئەو ھەماھەنگییە دەبێتە ھۆی دابینكردنی زانیاری باشتر بۆ پرۆگرامی پاراستنی كۆمەڵایەتی، ھەروەھا پرۆسەكانی ھاوكاریكردنی بەپەلە خێراتر دەكات.
جەختیشیانكردەوە، لە چوارچێوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، ئەو پرۆگرامە ھاوبەشە ئامانجیەتی كاریگەرییەكانی سەر خێزانەكانی عێراق لەبەرچاو بگرێت، بەتایبەت خێزانە ئاوارەكان كە لە خێوەتگاكاندا ژیان بەسەردەبەن.
راشیانگەیاند، لەگەڵ بەردەوامی فشارە ئابوورییەكان و ئەو دۆخەی لە ئەنجامی دابەزاندنی بەھای دینار عێراقی روویداوه، نرخی ھەندێك لە خۆراكە سەرەكییەكان بەرزبووەتهوە، ئهمهش كاریگهرییهكی بهرچاوی لهسهر خێزانە عێراقییهكان درووستكردووه.