لە ئایندەیەکی نزیکدا گەورەترین کۆنفرانسی گەشتوگوزاری بەڕێوەدەچێت

"ئامانجمانە گەشتوگوزار و شوێنەوار بکەینه‌ سەرچاوەیەکی گرنگی داهات"

كه‌رتی گه‌شتوگوزار په‌ره‌ی پێ ده‌درێت
كه‌رتی گه‌شتوگوزار په‌ره‌ی پێ ده‌درێت

K24- هه‌ولێر:

بۆ پەرەدان بە کەرتی گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان و لە ماوەیەکی نزیدا گەورەترین کۆنفرانسی گەشتوگوزاری لە ھەرێمی کوردستان دەبەسترێت، بۆ ئامادەکاری بۆ گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاریش رایگه‌یاند، ئامانجمانە گەشتوگوزار و شوێنەوار بکەینە فاکتەرێکی گرنگی کۆکردنەوەی داھات، بە رێکخستنەوەیان لە چوارچێوەی یاسادا.

بۆ باشترکردنی رەوشی گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان و زیادکردنی سەرچاوکانی داھات لەو سێکتەرانەی کە گەشتوگوزارین، ئێستا کار بۆ کۆنفرانسێكی گەورەی گەشتوگوزار دەکرێت.

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان گوتی: "بۆ ئەوەی ئاستی گەشتیاری بەرز بکرێتەوە و ھەرێمی کوردستان بکەین بە ناوەندێکی گەشتیاری گرنگ، پێویستە چەند فاکتەرێک گرنگی پێ بدەین، کە سەرچاوەیەکی باشی داھاتە".

ھەرێمی کوردستان ناوەندێکی گشتی شوێنەواری گرنگ و دەگمەنە، کە ھۆکارێکی گرنگی راکێشانی گەشتیاری بیانییە و بەڕێوبەراییەتی گشتی شوێنەواری ھەرێمیش ئێستا کار بۆ نۆژەنکردنەوەیان دەکات.

بەڕێوبەری گشتی شوێنەواری ھەرێمیش گوتی: "بە دەرچونی یاسای شوێنەوار لە پەرلەمان، دەتوانرێت شوێنەوار بکرێتە فاکتەرێکی گرنگ بۆ راکێشانی گەشتیار".

ئێستا پەرلەمانی کوردستان و بەڕێوبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار و شوێنەوار، کار لەسەر (2) یاسا دەکەن، بۆ پێشخستنی گەشتوگوزاری دوای کۆرۆنا و پاراستنی شوێنەوار.

جگە لەوەی ھەزار شوێنی گەشتیاری گرنگ لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، (5) ھەزار شوێنی شوێنەواریش ھەیە، کە تا ئێستا نەتوانراوە بۆ گەشتوگوزار سوودی لێوەربگیرێت.

د.ی

Fly Erbil Advertisment