به‌ستنی ده‌مامك لە عێراق ده‌كرێتە ناچاری
ھەر كەسێك پابەند نەبێت بە پێبژاردنی 25 ھەزار دینار سزا دەدرێت

K24 – ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەستنی دەمامك دەكەنە ناچاری و ھەر كەسێكیش پابەند نەبێت بە پێبژاردنی 25 ھەزار دینار سزا دەدرێت.
سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تەکەیان بڕیاریداوە به‌ستنی ده‌مامكی بکرێتە بڕیارێکی ناچاری و ده‌بێـت ته‌واوی هاووڵاتییان له شوێنه گشتییه‌كاندا پابه‌ندی به‌ستنی ده‌مامك بن.
گوته‌بێژه‌كه‌ی ته‌ندروستی ئاماژه‌یداوه، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بێت، ئه‌وا بڕی 25 هه‌زار دینار سزای ماددی ده‌درێت.
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ 13/2/2021 لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی بڕیاری سنوورداركردنی هاتووچۆی ده‌ركرد، كه به گوێره‌ی بڕیاره‌كه له كاتژمێری 8ی ئێواره‌وه تاوه‌كوو 5ی به‌ره‌به‌یان هاتووچۆ قه‌ده‌غه دەكرێت، له 18ی ئه‌م مانگه‌وه بۆ دوو هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.